شێواز و ڕێگە زۆرن بۆ ئاراستەکردن و پەروەردەکردنی منداڵ، بۆيە چەند ڕێگەيەک له پەروەردەکردنی منداڵان دەخەينەڕوو:-
1- پەروەردە به هێنانەوەی نموونەی بەرز: بۆ نموونە سیفەتی کەسێک کە ناوبانگی هەبێت و خاوەن سیفەتێکی بەرز و جوان و ڕێکوپێک بێت.
2- پەروەردە به پاداشت و سزادان: ئەوەش ھاندەر و بەستنەوەی منداڵه به سزادانیان کاتێک کارێکی باش يان خراپ ئەنجام دەدەن، کاری خراپیش کاتێک ئەنجام دەدرێت و سزای هەیە بۆیە منداڵان خۆیان له هەڵەکردن دەپارێزن.
3- پەروەردەکردن به ئامۆژگاریکردن.
4- پەروەردەکردن به نموونه هێنانەوەی ڕووداوێک، وەک عيبرەت هێنانەوە که کەسێک بەسەری هاتووە و دەرسی لێوەردەگرێت.
5- پەروەردەکردن به چیرۆک و حیکايەت کە وەک پەندێک دەرسی لێوەربگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.