گوته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه هه‌ندێ كه‌ناڵ به مه‌به‌ستی دروستكردنی پشێوی و نائارامی هه‌واڵی ناڕاست بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه به مافی خۆیان ده‌زانن سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌م كه‌ناڵانه تۆمار بكه‌ن.
گوته‌بیژی ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: هاونیشتمانییانی خۆشەویستی شاری هەولێر دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو هەواڵانەی لە چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە برینداربوونی چوار کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دوورن لە ڕاستییەوە، به‌ڵكو له رووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو هیچ کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بریندار نەکراوە.
ڕاشیگه‌یاند: ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە دروستکردنی پشێوی و نائارامییە لای هاووڵاتییان.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هیچ لێدوانێک لەلایەن گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه بۆ كه‌ناڵه‌كان نه‌دراوه، به پێچه‌وانه‌وه هەر زانیارییەکی لەمشێوازە هەبێت بەشێوەی فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بۆ هاونیشتنمانییانی خۆشەویستی بڵاو دەکەینەوە.
گوته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه: بە مافی خۆمانی دەزانین سکاڵای یاسایی لەسەر هەر کەناڵ و دەزگایەکی ڕاگەیاندن تۆمار بکەین و ڕووبەڕووی یاسای بکەینەوە کە هەواڵی ناڕاست و بێ بنەما بڵاو دەکەنەوە و دەبنە هۆی تێکدانی نائارامی دەروونی هاونیشتمانیان.
شه‌وی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی ته‌عجیلی شاری هه‌ولێر هێزه‌كانی ئاسایش هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكیان دا كه له‌لایه‌ن دادگاوه به مادده‌كانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌كردن له كه‌سێك داواكراو بوو.
له كاتی هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی، کەسێکی نزیکی تۆمەتبارەكه ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بووه‌وه، بۆیه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر شه‌وی ڕابردوو له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له به‌دواداچوونه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباره سه‌ره‌كییه‌كه به‌ناوی (ب. ن. م) كه له‌لایه‌ن دادگاوه به مادده‌كانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌كردن داواكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.