Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:28

كه‌ركووك .. سبه‌ی له‌ كۆڕێكدا خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕۆمانی "ئومێد" ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 31/ئایار/2023، خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕۆمانی (ئومێد) له‌ نووسینی سه‌میره‌ ساڵح ناسراو به‌ (هێرۆ) له‌ كتێبخانه‌ی كارێزدا ده‌كرێت.
ده‌قه‌كه‌ له‌ باره‌ی ژیانی كچه‌ قوتابیه‌كی زانكۆیه‌، هه‌ر خۆشی پاڵه‌وانی سه‌ره‌كیی ڕۆمانه‌كه‌یه‌. ده‌سپێكی ڕۆمانه‌كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ره‌و زانكۆیه‌، پاشان به‌ره‌و ڕایه‌ڵی هه‌ست و سۆز و په‌یوه‌ندیی نێوان قوتابیانی زانكۆ په‌ل ده‌هاوێت.
  رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ كاتژمێر  4:30ی ئێواره‌ له‌ كتێبخانه‌ی كارێز به‌رێوه‌ده‌چێت ،دوای ڕانان و خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه‌، به‌سه‌ر میواناندا دابه‌ش ده‌كرێت.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.