فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌یامێكی له یادی شۆڕشی گوڵان بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوای یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانی كرد و جه‌ختیشی كرده‌وه كه یه‌كگرتوویی زامنی پاراستنی هه‌رێمی كوردستانه.
فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بە بۆنەی چل و حەوتەمین ساڵیادی دەستپێكردنی شۆڕشی گوڵان، پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و هەموو ئەو قارەمان و پێشمەرگە و تێكۆشەرانە دەکەین كە ڕۆڵیان لە شۆڕشی گوڵاندا هەبووە".
راشیگه‌یاند "شۆڕشی گوڵان قۆناغێكی هەرە گرنگی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستانە و هەڵگری ئەو پەیامە بوو كە سەرباری بوونی پیلانگێڕی و هەڕەشە و بەهێزیی نەیاران و كۆسپی گەورە، بەڵام ئیرادەی بەردەوامی و شۆڕش لە ناخی مرۆڤی كوردستانیدا هەر زیندووە".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "شۆڕشی گوڵان، تەحەداكردنی هەموو ئەو دیكتاتۆر و ستەمكار و دوژمنانە بوو كە وایان مەزندە كردبوو بە نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئیتر تا هەتایە كۆتایی بە شۆڕش و بەرخودانی گەلی كوردستان دێت".
فراكسیۆنی پارتی له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "لە ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا داوای یەکڕیزی و یەکدەنگی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەین و دەزانین کە یەکگرتووییمان زامنی پاراستنی هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکانییەتی لە عێراقدا".
له كۆتاییشدا سڵاوی بۆ ڕۆحی سەرجەم شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و ئەو قارەمانانەی کە گڕوو وزەی شۆڕشەکە بوون نارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.