Erbil 3°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 04:23

پەرلەمانی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک دەکرێت

کوردستان TV
100%

رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو22ی5ی2023" په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كرێت. 
بەگوێر بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی كوردستان، کۆبوونەوەکە دوو تەوەری سەرەکی لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە:
یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئەم ئه‌ندام په‌رله‌مانانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە لە ئەندامیەتیی پەرلەمان، به‌پێی حوكمی خاڵی (1، 2) له‌ بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (25) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1 - عەبدولستار مەجید قادر.
2- عوسمان عەلی سمایل.
3 - بەدریە ئیسماعیل مەحمود.
4 - موسلم عەبدوڵڵا رسوڵ.
5 - هەورامان حەمەشەریف حەمە رەشید.
6 - رووپاك ئەحمەد رەحمان.
7 - عومر عەبدوڵڵا فەتاح.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان بریتی ده‌بێت له‌  خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1- پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر ژمارە (39)ی ساڵی 2015 فیدراڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
2 - پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵی عێراقی، ژمارە (76)ی ساڵی 2012ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.