Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:14

سادق رواندزی فه‌رهه‌نگی (ئۆدا)ی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ ئاماده‌كرنی نووسه‌ر (سادق رواندزی ) فه‌رهه‌نگی (ئۆدا)، كه‌تایبه‌ته‌ به‌ شێوه‌زاری رواندز و هه‌ندێ گوندی ده‌وروبه‌ری له‌دوتۆی 150 لاپه‌ڕه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ ئاماده‌كار (سادق رواندزی) له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" مه‌به‌ست له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ ئامرازی نێر و مێ له‌یه‌ك جیا بكه‌مه‌وه‌،بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بزانن ،كه‌له‌ ناوچه‌ی رواندز،نێر و مێ به‌ ئامرازی خۆی بانگ ده‌كرێن".
له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ سادق رواندزی وتی" ئامانجمان ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ئه‌م شێوازه‌ بووه‌،له‌ ناوچه‌ی رواندز، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سه‌و گرنگی به‌شێوازی ناوچه‌ی خۆی بدات كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ده‌بێته‌ هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی زمانی كوردی ،بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دواڕۆژ دا نه‌وه‌كانمان سوودی لێوه‌ربگرن و پارێزگاری لێبكه‌ن".
شایانی باسه‌ فه‌رهه‌نگی "ئۆدا" چواره‌مین كتێبی نووسه‌ر (ساق رواندزی)یه‌ كه‌ به‌ دیزاینێكی سه‌رنج راكێش له‌ چاپخانه‌ی "شه‌هاب" له‌ شاری هه‌ولێر چاپكراوه‌.
سادق رواندزی ناوی سادق حاجی جه‌وهه‌ره‌ له‌ ساڵی 1964 له‌ شاری رواندز له‌ دایك بووه‌ خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی له‌و شاره‌ ته‌واو كردوه‌ .
ده‌رچووی كۆلێژی ئادابه‌ له‌ زانكۆی به‌غدا ساڵی 1990 .
بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ كارگێری و به‌رێوه‌به‌ردن له‌ زانكۆی لوبنانی – فه‌رنسی ساڵی 2014.
-بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی تایبه‌تی به‌ زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردن له‌ ژێر ناوی(هكا تكلّم سجن المحگه‌) به‌ زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه‌ ساڵی 2015.
-كۆمه‌ڵه‌ شعیرێكی به‌ ناوی (دڵ و خاك) ساڵی چاپ كردوه‌ 2012
- فه‌رهه‌نگی (صادق) عه‌ره‌بی – كوردی.
-له‌ ساڵی 28/2/1983 وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كی ناوخۆ به‌شداری له‌ خه‌باتی كوردایه‌تی كردوه‌ له‌ ساڵی 28/3/1983 سه‌ركردایه‌تی خۆپیشاندانی قوتابیان ئاماده‌یی رواندزی كردوه‌ دژی به‌عسییه‌ شۆفێنییه‌كان سێ جاریش له‌لایه‌ن ده‌زگا داپۆلسێنه‌كانی به‌عس گیراوه‌ به‌ توندترین شێوه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.