Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:38

ئەمڕۆش بوومەلەرزە لە مەڕەش ڕووی داوە

کوردستان TV
100%

جارێکی دیکە بوومەلەرزە لە قەزایەکی سنووری پارێزگای مەڕەش ڕووی دا، گوڕی بوومەلەرزەکە 4.1 پلەی ڕێختەر بووە.

کاتژمێر 03:29 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 06ـی 05ـی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی ڕێختەر قەزای ئۆنیکیشوبات سەر بە پارێزگای مەڕەشی هەژاند، سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD) هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە.

سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ئاماژەی بەوەش داوە کە چەقی بوومەلەرزەکە قەزای ئۆنئیکیشوبات سەر بە پارێزگای مەڕەش بووە و لە قوڵایی 10.17 کیلۆمەتردا ڕووی داوە.

لەدوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی 06ـی شوباتی ئەمساڵ کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران کەس بوومەلەرزە و پاشلەرزەکان لە تورکیا بەردەوامییان هەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.