ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/ئایار/2023، مامۆستای نووسه‌ر مامه پیره (یاسین محێدین عارف)، له‌كۆرێك دا خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ تازه‌ترین كتێبی خۆی به ناونیشانی (ژیانی په‌ناهه‌نده‌یه‌ك، له هه‌شه‌زینیی بناری سه‌گرمه‌وه بۆ زیندانه‌كانی ئه‌مریكا)، له كتێبخانه‌ی كارێزدا پێشكه‌ش ده‌كات.
مامۆستای نووسه‌ر مامه پیره، كه ساڵانێكی ژیانی خۆی به په‌نابه‌ری له دۆخێكی زه‌حمه‌ت و پڕ له كێشه‌دا، له ویلایه‌ته‌كانی یه‌كگرتووی ئه‌مریكا به‌سه‌ر بردووه، تا ئێستا چه‌ند كتێبێكی له باره‌ی ئه‌و ژیانه سه‌خته‌ی په‌نابه‌ری، نووسیوه. نووسه‌ر له (ژیانی په‌ناهه‌نده‌یه‌ك)دا، بیره‌وه‌ریی ساڵانی ژیانی دژواری نێو كوردستان و ساڵانی سه‌ختی ژیانی په‌نابه‌ریی خۆی، به شێوه‌یه‌كی ورد و پڕ له زانیاری ده‌گێڕێته‌وه.
له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی مامه پیره ده‌ڵێت: كتێبه‌كه‌م بیره‌وه‌ریی ڕۆشنبیرێكه به ڕۆژ كرێكاری و حه‌ماڵی و شاگردیی كردووه، به شه‌ویش خوێندوویه‌تی. یاده‌وه‌ریی لاوێكی شۆڕشگێره، به هۆی مه‌بده‌ئه‌كه‌یه‌وه له شاخ له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕان تێك ده‌گیرێت، له ناو شاریش به نهێنی خه‌باتی خۆی ده‌كات و به‌ره‌نگاری داگیركه‌رانی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێته‌وه."
یاسین محێدین عارف (مامه پیره) له‌و بیره‌وه‌رییه‌دا شایه‌تیی شایه‌تحاڵێك ده‌خاته ڕوو، كه ئه‌نفال و ڕاپه‌ڕین و كۆڕه‌ی به چاوی خۆی بینیوه و به‌شداریی تێیاندا كردووه. ژینامه‌ی لاوێكه له دوو سه‌رده‌می سه‌ختی پڕ له نائومێدیدا ژیاوه، ساڵانی 1988 هه‌تا 1991، پاشان له ساڵانی 1993 تا 1999، كه هیوا ده‌خوازێت ئه‌و سه‌خته ساڵانه له ژیانی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا دووباره نه‌بنه‌وه.
شایانی باسه كۆڕه‌كه له شاری كه‌ركووك له كتێبخانه‌ی كارێز له‌كاتژمێر : (4,30) به‌رێوه ده‌چێت، هاتن بۆ هه‌مووانه.
كه‌ركووك ..ئه‌مڕۆ نووسه‌ر (یاسین محێدین عارف) نوێترین كتێبی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.