Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 16:02

پەیامی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە

کوردستان TV
100%

مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران بڵاو کردەوە و دەڵێت، پشتیوانیی کارە چڕەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە مەبەستیان دابینکردنی ژیانێکی شایستە و ئارامە بۆ کرێکاران و جەختکردنە لە پشتیوانیی مافە ڕەواکانی کرێکاران.

لە پەیامێکدا مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: لەم بۆنەیەدا پاڵپشتیی خۆمان بۆ بڕیار و هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری ڕێزگرتن و شانازیکردن بە ڕۆڵی کرێکاران لە کۆمەڵگەدا دەردەبڕین، هەروەها پشتیوانیی کارە چڕەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە مەبەستیان دابینکردنی ژیانێکی شایستە و ئارامە بۆ کرێکاران و، جەختکردنە لە پشتیوانیی مافە ڕەواکانی کرێکاران.

دەقی پەیامی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە:-

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە پیرۆزبایی دڵسۆزانەمان ئاراستەی چینی کرێکار لە کوردستان و عێراق و گشت جیهان دەکەین و، کۆشش و ڕۆڵی کاریگەریان لە بزووتنەوەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین.

 لە کاتێکدا یادی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران دەکەینەوە، قوربانیدان و بەشدارییە گرنگەکانیان لە کاروانی خەباتی گەلەکەمان و ڕۆڵی کاریگەریان لە پاڵ چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای ئازیزمان بەبیر دێنینەوە، دەستخۆشی لە هەوڵی سەندیکا و ڕێکخراوەکانیان دەکەین و، چاوەڕوانین بە بەرپرسیارێتیی زیاترەوە کار بۆ چەسپاندنی مافەکانی کرێکاران و پاراستنی ژیان و کەرامەتیان بکەن، چونکە کرێکاران ڕۆڵێکی گرینگ لە پەرەپێدانی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان دەگێڕن ئەوان بزوێنەری سەرەکیی ئابووری و گەشەپێدانن.

وە لەم بۆنە ئازیزەدا پاڵپشتیی خۆمان بۆ بڕیار و هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە بواری ڕێزگرتن و شانازیکردن بە ڕۆڵی کرێکاران لە کۆمەڵگەدا دەردەبڕین، هەروەها پشتیوانیی کارە چڕەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە مەبەستیان دابینکردنی ژیانێکی شایستە و ئارامە بۆ کرێکاران و، جەختکردنە لە پشتیوانیی مافە ڕەواکانی کرێکاران.

سڵاو و ڕێز و پێزانین بۆ چینی کرێکار کە لە پێناو خزمەتکردنی کوردستاندا ئەرکی زۆر دەکێشێت و، بووەتە ئیلهامبەخشی توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگە لە کاروانی پێداگری و خۆڕاگری لە ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخە سەختە جۆراوجۆرەکاندا و تێپەڕاندنیان بە سەربەرزی و شکۆوە.

درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستانی و، سڵاو و ڕێز بۆ گیانی ڕابەری نەمر مستەفا بارزانی و بۆ گیانی کاکە ئیدریس بارزانیی هەمیشە لە یاد.

دکتۆر کەمال کەرکووکی

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک -گەرمیان

1ی ئایاری 2023

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.