کتێبی (نیگارە کاریکاتێرییەکان لە ڕۆژنامەگەریدا) سێیەم چاپکراوەی هونەرمەندی شێوەکار و کاریکاتێریست هەندرێن خۆشناوە، لە دوای کتێبەکانی (پێکەنینە تاڵەکان – 2010) و کتێبی (خەرمانەی تەمەن – 2012)، ئەم کتێبەش لە نووسینی (د. مەمدوح حەمادە) یە و هەندرێن خۆشناو لە عەرەبییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
لە دوو توێی (215) لاپەڕەدا، کتێبەکە باس لە پێناسەی هونەری کاریکاتێر و کارتۆن، و جۆر و شێوەکانی بوونی کاریکاتێر لە رۆژنامەگەریدا، و جۆرەکانی کاریکاتێر، و کاریکاتێر لە جۆرەکانی پسپۆر و گشتگیر و رۆژنامەگەری گاڵتەجاڕدا، و کار و ئەرکەکانی کاریکاتێر، و هەروەها مەرجەکانی کاریگەربوونی کاریکاتێر دەکات.
هەندرێن خۆشناو لە بەشێکی پێشەکی کتێبەکەدا دەنووسێت: چەند هۆیەک هەبوون کە وایان کرد ئەم کتێبە وەربگێڕم، لەوانەش كتێبخانه‌ی كوردی ئه‌م جۆره كتێبانه‌ی هه‌ر تێدانیه، یانیش زۆر دەگمەنە، خوێنه‌ر و هونه‌ردۆستانی ئەم بوارە، به‌تایبه‌تی هونەردۆستانی كاریكاتێر زۆر تامه‌زرۆی ئه‌م جۆره كتێبانه‌ن و دەیانەوێت زانیاری لەسەر پەیدابکەن، و له چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌ڤزیۆنی و ڕۆژنامه‌وانیدا، باسی نه‌بوونی ئه‌م جۆره كتێبانه‌م كردووه له كتێبخانه‌ی كوردیدا، هەروەها بۆخۆشم پێم‌خۆش بووه وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی كاریكاتێر و كارتۆنی كوردی ڕۆڵێكم هه‌بێت له ئاشناكردنی خوێنه‌ری كورد به‌م هونه‌ره، و بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاتری ڕۆشنبیریی هونه‌ریی سه‌باره‌ت به‌م هونه‌ره زیندوو و كاریگه‌ره له نێو خه‌ڵكدا.
هەروەها هەندرێن خۆشناو دەڵێت: ئەم کتێبە لە ساڵی 2020 ەوە ئامادەیە بە تایپ و دیزانی ناوەڕۆکەوە بۆ چاپکردن، بەڵام بەداخەوە لەبەر چەندین هۆ لە کاتی خۆیدا چاپ نەکرا، ئەمساڵ بە هاوکاری کاک سەنگەر زراری و دەزگای فام بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە چاپ‌کرا، و لە پازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب کەوتە بەر دیدی خوێنەرانەوە.
کتێبی (نیگارە کاریکاتێرییەکان لە ڕۆژنامەگەریدا) کەوتە بەر دیدی خوێنەرانەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.