ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیرۆریستانی داعش له ناوه‌ڕاستی سووریا قه‌سابخانه‌یه‌كیان ناوه‌ته‌وه و له كاتی كۆكردنه‌وه‌ی دۆمبه‌ڵاندا 15 هاووڵاتی سووریا‌ن سه‌ربڕیوه و و 40 كه‌سی تریش له ڕووداوه‌كه‌دا بێ سه‌روشوێنن.
ڕوانگه‌ی سووری له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای حه‌مات كۆمه‌ڵێك هاووڵاتی سووریا‌ن ده‌ستگیر كردووه كه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه و ده‌رهێنانی دۆمبه‌ڵان بوون.
راشیگه‌یاند: هه‌ر له شوێنی ڕووداوه‌كه چه‌كدارانی داعش 15 كه‌سیان كوشتووه كه هه‌موویان سه‌ریان بڕاون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تا ئێستا 40 كه‌سی تریش بێ سه‌روشوێنن و هه‌واڵیان نازانرێ.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له سه‌ره‌تای مانگی به‌هار و ده‌ركه‌وتنی خۆراكه به‌هارییه‌كان و دۆمبه‌ڵان له ناوچه شاخ و ده‌شتاییه‌كان، تیرۆریستانی داعش تا ئێستا چه‌ندان كرده‌وه‌ی كوشتن و ڕفاندنیان ئه‌نجامداوه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان هاووڵاتیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.