Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 11:55

دوو بوومەلەرزە پارێزگای هاتای توركیا و پاپواگینیای نوێی هەژاند

کوردستان TV
100%

كاتژمێر 10:20ی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4،4 پلە قەزای ئەنتاكیا سەربە پارێزگای هاتای هەژاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكان لە توركیا (AFAD)دا بڵاوكراونەتەوە، بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 11،06 كیلۆمەتر روویداوە.
هەر ئەمرۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە پاپواگینیای لە باشووری ڕۆژئاوای زەریای هێمن هەژاند.
ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 582.6 كم لە باكووری ڕۆژئاوای قەزای كیمبێ ڕوویداوە.
ئەو ئاژانسە ئەمریكییە بوومەلەرزەكەی بە "مەترسیدار" پۆلێن نەكردووە و هیچ زیانێكی گیانی و ماڵ و موڵك و ماڵی خەڵك ڕانەگەیەندراوە.
پاپوای نیوگینیا دەكەوێتە ناوچەیەك بەناوی "ئەڵقەی ئاگر" كە بەدرێژایی كەناراوەكانی زەریای هێمن درێژدەبێتەوە، ناوچەكە بە چالاكییەكی زۆری بومەلەرزەزانی و گڕكانی تایبەتمەندە و لەسەدا 90ی گڕكانە چالاكەكانی جیهان لەخۆدەگرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.