به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و فریاگوزاری توركیا ئاشكرای كرد كه ئه‌مشه‌و دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر له باشووری وڵاته‌كه‌یان ڕوویداوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به شوێن و ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه كرد كه پارێزگای ئه‌زمیره.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه 4.1 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه و له قوڵایی 7.34 كیلۆمه‌تر له ژێر زه‌وییه‌وه بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 5.6 پله‌ی ڕێخته‌ر له شاری مهڵاتی توركیا ڕووی دا و چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك ڕووخان و به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ند بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تریش به گوڕی لاواز له باشووری توركیا ڕوویان دابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.