له ده‌ستپێكی گه‌ری بیست و سێیه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ریاڵ بێتس له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به تۆمار كردنی سێ گۆل سه‌ركه‌وتن و سێ خالی به‌ده‌ستهێنا .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ڤالێرۆی تایبه‌ت به یانه‌ی ئێلچی به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م خاوه‌ن مال باشتر ده‌ركه‌وتن و توانیان به دوو گۆل پێشبكه‌ون ، له خوله‌كی حه‌وت ڤیدیل شاڤێز به لێدانی سزا ئێلچی له‌یاریه‌كه پێشخست ، دوو خولهك دواتر لۆكاس بۆیی گۆلی دووه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا زیاد كرد.
له گێمی دووه‌م میوانه‌كان ئاستیان جیاواز بوو ،له خوله‌كی شه‌ست و پێنج بۆرخا ئیگلیسیاس به لێدان سزا گۆلێكی تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی بۆ گۆلێك كه‌م كرده‌وه ،سێ خولهك دواتر خوان میراندا ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی بۆ ریاڵ بێتس یه‌كسان كرده‌وه .
له خوله‌كی نه‌وه‌ت ناوبژیوان دووه‌م لێدانی سزای بۆ ریاڵ بێتس هه‌ژمار كرد‌و ویلیان خۆسی دا سیلڤا گۆلی سێیه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد‌و ریاڵ بێتس دوازدهمیت بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و به كۆكردنه‌وه‌ی چل خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی .
یانه‌ی ئێلچیش تووشی شازده‌مین دۆراندن هات و به نۆ خال له پله‌ی بیسته‌م و كۆتایی ریزبه‌ندی دێت .
بریاره ئه‌مرۆش یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیست و سێی خولی یانه پله‌ی یه‌كه‌كانی ئیسپانیا ده‌ستپێبكات، له یاریه‌كی گرنگ و به‌هێزدا، له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا یاری دێربی شاری مه‌درید به‌رێوه‌ده‌چێت له نێوان ریاڵی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه و ئهتلهتیكوی یانه ڕكابه‌رو ته‌قلیدیه‌كه‌ی.
ئه‌م یاریه له كاتژمێر هه‌شت و نیوی شه‌و به كاتی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ برنابۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.