ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی لیڤه‌رپول ستیزن جیرارد له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت بهدۆرانه قورسه‌كه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپول به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رایگه‌یاند، ئه‌م یاریه وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ لیڤه‌رپول، چونكه ریدز به‌سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌ستی بهیاریكردو به‌دوو گۆڵ پێشكه‌وت، به‌ڵام دۆخه‌كه به‌پێچه‌وانه هه‌ڵگه‌رایه‌وه كاتی ریاڵ مه‌درید توانی یاریه‌كه به‌پێنج گۆڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو بكات، لیڤه‌رپول پێویستی به‌پێداچوونه‌وه هه‌یه، چونكه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا توانی گۆڵ تۆمار بكاتوو و كۆنترۆلی یاریه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلا بكاته‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جرارد ئاماژه‌ی بۆكرد، لهههریانهیهكی گه‌وره پێنج گۆڵت له‌سه‌ر تۆمار بكرێت، پێویسته به‌دواداچوون و لێكۆلینه‌وه لههۆكارهكهی بكرێت، من دڵنیام له‌رۆژانی داهاتوو كلۆپ هه‌نگاوی پێویست ده‌گرێته به‌ر، چونكه لیڤه‌رپول پێنج گۆڵی له‌سه‌ر تۆمار ناكرێت، ئه‌مه‌ی روویدا یاریه‌كی پێشبینی نه‌كراو بوو.
له‌كۆتا قسه‌كانیدا جیرارد رایگه‌یاند، هەندێک جار تۆپی پێ تەنها پێویستە دەستەکانت بەرز بکەیتەوە و دان بەوەدا بنێیت کە بەرامبەرەکە باشتر بووە، ئه‌م یاریه‌ش گەورەیی مۆدریچ و بێنزیمای بۆ دووپاتكردینه‌وه.
جیرارد: سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول گەورەیی مۆدریچ و بێنزیمای بۆ دووپاتكردینه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.