له‌گه‌ری هه‌ژده‌هه‌می خولی نایابی عێراق، كاتژمێر چواری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، یانه‌ی حدود له‌سه‌ر یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداری یانه‌ی دهۆك ده‌كات.
به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م یاریه یانه‌ی دهۆك سی خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندیه، دهۆك به‌جیاوازی پێنج خاڵ له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دووره، بۆیه بردنه‌وه‌ی سێ خالی یاریه‌كه بۆ یانه‌ی دهۆك گرنگه، ئه‌میش له‌پێناو پاراستنی پێگه‌ی تیپه‌كه له‌ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی حدود بیست و دوو خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی یازده‌هه‌می ریزبهدی دێت.
به‌هه‌مان شێوه یانه‌ی حدود چاوی له‌سێ خالی یاریه‌كه‌یه، چونكه هه‌ر دۆراندنێك بۆ ئه‌م تیپه به‌ره‌و ناوچه‌كانی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندی نزیكی ده‌كات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌یاریه‌كانی گه‌ری هه‌ژده‌هه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر گه‌شتی شاری نه‌جه‌فی كردوه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌جه‌ف، یاریه‌كه كاتژمێر شه‌ش و چاره‌گی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌حه‌ڤده گه‌ری رابردوو نه‌جه‌ف توانیویه‌تی بیست و شه‌ش خاڵ كۆبكاته‌وه‌و له‌خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی دێت، نه‌جه‌ف له‌م وه‌رزه‌دا ئاستێكی مام ناوه‌ند پێشكه‌ش ده‌كات، نه‌جه‌ف هه‌میشه خاوه‌ن كۆمه‌لی یاریزانی لاوی به‌توانا بووه، بۆیه رووبه‌روو بونه‌وه‌ی نه‌جه‌ف هه‌میشه یاری به‌هێزی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر كه له‌ناوه‌راستی قۆناغی یه‌كه‌م به‌دۆخێكی نه‌خوازراو ده‌روات، له‌دوو گه‌ری رابردووی توانی دوو یاری به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانی زاخۆ و نه‌ورۆز به به‌رامبه‌ر بوون ته‌واو بكات.
هه‌ولێر هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م بارودۆخه‌ی تێی كه‌وتووه له‌نزیكترین ده‌رفه‌ت تێ پهرێنێت، ئه‌میش له‌پێناو گه‌رانه‌وه بۆ كه‌شی ركابه‌ری، هه‌ولێر له‌ئێستادا پازده خالی هه‌یه و یه‌كێكه له‌و چوار تیپه‌ی له‌ناوچه‌ی دابه‌زینه، هه‌ولێر به‌گرنگه‌وه ده‌روانێته سێ خالی یاریه‌كه، له‌هه‌مان كاتیش ئومێدی بهدۆرانی قاسم ده‌خوازێت تا خانه‌یه‌ك پێشی بكه‌وێت له‌ناوچه‌ی دابه‌زین دور كه‌وێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.