هه‌ڤپه‌یڤین- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
نووسه‌رو شاعیر "به‌ختیار كه‌لهوڕی" یه‌كێك لهولاوانهی خۆی فرێداوه‌ته نێو ده‌ریای شیعر و ئه‌ده‌ب ،ئه‌و سه‌ره‌تا به شیعر نووسینی گه‌وران ده‌ستی پێكرد،دوایی چۆته نێو شیعری منداڵان ، له‌رێگه‌ی شیعره‌كانی باس له جیهانی منداڵان ده‌كات،كاریگه‌ری زۆرێك له شاعیرانی كوردی له‌سه‌ر بووه،به‌تایبه‌تی شاعیران زێوه‌ر و گۆران و دڵدار و قانع و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و كه‌ریم شاره‌زا..خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می چاپكراوه له بواری ئه‌ده‌بی منداڵان به‌مه‌به‌ستی ئاگارداربوون له كار‌و چالاكییه‌كانی وه‌كو ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دا
* سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر به‌كورتی باس له ژیانی ئه‌ده‌بی خۆت بۆ خوێنه‌رامان بكه‌یت.
- ته‌واوم ( به‌ختیار حه‌مه‌د تاهیر )ه ناسراوم به ( به‌ختیار كه‌لهوڕی ) له‌ساڵی ( ١٩٨٤ز ) له‌شاری هه‌ولێر له‌دایكبوومه قۆناغه‌كانی خوێندنم هه‌ر له‌م شاره ته‌واو كردووه، بڕوانامه‌ی زانستیی ( به‌كالۆریۆس )م له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین هه‌ولێر له‌به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی وه‌گرتووه، خێزاندارم و خاوه‌نی سێ منداڵم به‌ناوه‌كانی ( له‌نیا و لۆنا و له‌وه‌ند ) سه‌ره‌تای چوونم بۆ نێو دونیای نووسین و شیعر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ( ٢٠٠٤) به‌نووسینی شیعری گه‌وران ده‌ستم پێكرد دواتر شیعرم بۆ منداڵان نووسی و هاتمه نێو دونیایه جوانه‌كه‌ی منداڵان
* به‌رێزتان بواری شیعر جیهانی منداڵتان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه؟
جگه‌له‌وه‌ی كه‌من مامۆستا‌م به‌هره و خولیا و ئاره‌زووی خۆمه نووسین بۆ منداڵان بۆیه له‌نزیكه‌وه د‌رك به هه‌موو جوانییه‌كانی دونیای منداڵان ده‌كه‌م و له‌ژینگه‌ی پاك و بێگه‌ردی ئه‌وان تێده‌گه‌م و هۆنراوه‌ی ناسك و جوانیان بۆ ده‌نووسم، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌لایانی كه‌م له گۆشه‌یه‌كی بچووكی ئه‌ده‌بی كوردی خزمه‌تێكی بچووك پێشكه‌ش به‌ئه‌ده‌بی منداڵان بكه‌م، له‌ڕێگای هۆنراوهكانمهوه سه‌رنجیان بۆ چه‌ند خاڵێكی گرنگ و پێویست ڕابكێشم كه ئه‌وانیش ڕاستگۆیی و پاكوخاوێنی و خۆشه‌ویستی نیشتمان و دایك و باوك و ڕێزگرتن و ده‌ستپاكییه تاكو به‌پێی توانای خۆم بتوانم دونیای منداڵان جوانتر و ڕازاوه‌تر بكه‌م.
* ئه‌و تایبهتماندانه چین، كهلهشیعری منداڵان بوونی هه‌یه؟
- ئه‌ده‌بی منداڵان چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگی هه‌یه بۆیه له‌چه‌ند خاڵێكدا كورتم كردۆته‌وه
١ــ سه‌ره‌تا ده‌بێت نووسه‌رانی بواری ئه‌ده‌بی منداڵان ئه‌وه بزانن كه‌وا بۆ دونیایه جوان و قه‌شه‌نگ و بێ خه‌وشه‌كه‌ی منداڵان ده‌نووسن نابێت له‌و جیهانه پاك و بێگه‌رده‌ی ئه‌وان لابده‌ن.
٢ـ نووسه‌رانی بواری منداڵان ده‌بێت شاره‌زایه‌كی باشیان هه‌بێت له سایكۆلۆژی و ده‌رونناسی منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رێكی باش له‌سه‌ر ده‌رونی منداڵ دروست بكه‌ن.
٣ــ ده‌بێت هۆنراوه‌كان به‌كێش و سهروایهكی نه‌رم و هه‌ناسه‌یه‌كی كورت بنوسرێ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان ئاره‌زووی خوێندنه‌وه و له‌به‌ركردنیان بكه‌ن.
٤ــ ده‌بێت وشه‌كان ساده و ساكار و بێ گرێ بن و سه‌ر به‌ژینگه و فه‌رهه‌نگی منداڵان بن خۆیان به دوور بگرن له وشه‌ی سواو و دووباره و توند و تیژی چونكه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ده‌روونی منداڵ دروست ده‌كات.
٥ــ ده‌بێت نووسه‌ران هه‌ڵگری په‌یامێكی پیرۆز و گرنگ بن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كی ته‌ندروست و باش و گه‌شبینی ببه‌ن.
٦ــ ده‌بێت نووسه‌رانی بواری منداڵان له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و به‌ره‌و پێشچوونی كۆمه‌ڵگا بیر له‌وه بكه‌نه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رده‌میانه و داهێنه‌رانه هۆنراوه‌كانیان بنووسنم چونكه منداڵانی ئێستا نه‌وه‌ی ئایفۆن و ئایپاد و ئینته‌رنێت و ته‌كنه‌لۆژیان، به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوو منداڵانی ئێستا بلیمه‌ت و چاوكراوه و هۆشیارترن.
٧ـ ده‌بێت نووسه‌رانی بواری منداڵان له‌قۆناغه‌كانی منداڵێتی و گه‌شه و ته‌مه‌نی منداڵان بزانن بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی ئاست و قۆناغ و ته‌مه‌نیان هۆنراوه‌یان بۆ بنووسن.
٨ــ ده‌بێت نووسه‌رانی بواری منداڵان بزانن كه‌وا ئه‌ركێكی پێویست و گرنگیان له‌سه‌ر شانه ده‌بێت بابه‌ته‌كانیان له‌خزمه‌تی په‌روه‌رده و فێركردن و ژینگه‌دۆستی و خۆشه‌ویستی خاك و وڵات‌دا بیت
*ئه‌وجیاوازییانه چین كه له نێوان شیعری منداڵان و شیعری گه‌وران دا هه‌ن؟
- چۆن گه‌وره‌كان ئه‌ده‌ب و هۆنه‌ری تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه به‌هه‌مان شێوه منداڵانیش ئه‌ده‌ب و هونه‌ری تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، له‌ئه‌ده‌بی منداڵان ده‌بێت زیاتر ڕه‌چاوی ڕوخسار و ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه بكرێت سه‌ر بهدونیایه جوانه‌كه‌ی منداڵان بێت و تاكو به‌ره‌و گه‌شبینی و ئاڕاسهتهیهكی باش و ڕاست و دروستیان ببات وه نابێت ناورۆكێكی زۆر قوڵی هه‌بێت چونكه منداڵ توانای ئه‌و قوڵ بوونه‌وه‌ی نییه ده‌بێت وشه‌كان ساده و ساكار و بێ گرێ بن و له‌ژینگه‌ی منداڵهكهشدا هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورت و پوخت و درێژدادڕ نه‌بێت و به‌كێشی په‌نجه‌ی خۆماڵی و بڕگه‌ی كورت بنوسرێت به‌پێچه‌وانه‌ی شیعری گه‌وران.
* كامه‌ن ئه‌و شاعیرانه‌ی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌رێزتان هه‌بووه؟
-هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و شاعیرانه‌ی پێشه خۆم به‌مامۆستا و قوتابخانه‌ی خۆمیان ده‌زانم چونكه زۆر تا كه‌م توانیویتیان به‌پێی ئه‌زموونی خۆیان خزمه‌تێكی باش پێشكه‌ش به دونیای منداڵان بكه‌ن، كه‌ئه‌وانیش زێوه‌ر و گۆران و دڵدار و قانع و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و كه‌ریم شاره‌زا و چه‌ندین شاعیری تر كهناویانم نه‌هێناوه هه‌مووان جێگای فه‌خر و شانازی وڵاتن.
*خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌می چاپكراویت؟
- تاكو ئێستا خاوه‌نی سێ به‌رهه‌مم به‌ناوه‌كانی "ئاوێنه‌ی چل گوڵ و په‌یامی چل په‌پووله و ئاوازی چل مه‌ل" كه بۆ سێ ئاست و سێ قۆناغی جیاواز نووسیومه له‌ساڵی ٢٠٢١ ناساندن و بڵاوكردنهوهم بۆ كردووه له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلیمانی و چوارقوڕنه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان كۆڕ و چالاكی و سیمینارم بۆ كردووه
*پرۆژه‌ی داهاتووت چه‌یه؟
- پڕۆژه‌ی داهاتووم به‌چاپ گه‌یاندنی دوو به‌رهه‌می تره كه‌تایبه‌ته به منداڵانی خۆشه‌ویست له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی خۆێنه‌ران و منداڵانی ئازیزی وڵاته‌كه‌م هیوادارم جێگای ڕه‌زامه‌ندییان بێت و چێژ و سودی لێوه‌رگرن.
*ئێمه‌ی له كۆتاییدا زۆر سوپاسی به‌رێزتان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به‌ئێمه به‌خشی.
- منیش سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و دیدار و گفتوگۆیه جوانه هیوادارم سود به‌خش بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك.
شاعیر به‌ختیار كه‌لهوڕی: له‌ئه‌ده‌بی منداڵان ده‌بێت زیاتر ڕه‌چاوی ڕوخسار و ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه بكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.