ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، شەوی رابردوو، ئیسرائیل بۆردومانی ناوچەی كفر سووسە-ی لە دیمەشق كردووەو سەركردەیەك كە ناوی نەهێنراوە،كراوەتە ئامانج.
روانگەكە لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، تا ئێستا هیچ زانیارییەكی پشتڕاستكراوە لەبارەی كوژرانی ئەو سەركردەیەی كە بە ئامانج گیراوە لە بۆردومانەكەی ئیسرائیل بۆ ناوچەی كفر سووسه لە دیمەشق، لە ئارادا نییە.
هەروەها ڕوانگەكە كوژرانی 15 كەس و برینداربوونی كەسانی دیكەی لە ئەنجامی بۆردومانەكەی ئیسرائیل بۆ سەر كفر سووسه لە دیمەشق پشتراستكردۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە مووشەكەكانی ئیسرائیل ئەو شوێنانەیان كردۆتە ئامانج كە میلیشیاكانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی تێدابووە، لە ناوچەیەك كە دەكەوێتە نێوان سەیدە زەینەب و دیابیە لە گوندەوارەكانی دیمەشق و قوتابخانەیەكی ئێرانی لە كفر سووسه .
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، كەتیبەی ڕادار لە تەل مەسیح لە باشووری شەهبا لە ئەس-سوەیدە كراوەتە ئامانج.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی سوری، سانا، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەكی سەربازی بڵاویكردەوە، لە هێرشێكی مووشەكیی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق كە چەندین باڵەخانەی نیشتەجێبوونی وێرانكردووە، پێنج كەس كوژراون و 15 كەسی دیكەش برینداربوون.
ئیسرائیل میلیشیاكانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی لە سووریا كردە ئامانج و كوژراو برینداری لێكەوتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.