پەیمانگای توێژینەوەی بوومەلەرزەییەكانی توركیا، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەكی نوێ بە گوڕی 3.8 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە مەڕەش ڕوویداوە.
دوای سێزدە ڕۆژ لە بوومەلەرزە وێرانكەرەكە كە باشووری توركیا و بەشێكی زۆری سوریای گرتەوە، لەو كاتەوە تا ئێستا بوومەلەرزەكان نەوەستاون، بەو پێیەی هەزاران پاشلەرزە تۆماركراون.
شایانی باسە دوایین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی توركیا و سوریا گەیشتە 44 هەزار كەس.
بوومەلەرزەیەكی نوێ لە شاری مەڕەشی توركیا ڕوویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.