هونه‌رمه‌ند عارف چۆپان گۆرانییه‌كی به‌ناوی (ماڵا منێ) بۆ ئیش و ئازاری گه‌لی كورد به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌ی باكوور و رۆژئاوای كوردستان بڵاو كرده‌وه.
تێكست و ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ڵبه‌ستوان (عیسا بۆتانی) داندراوه و (فارس چۆپان) به ژه‌نینی ئامێری گیتار و كاری تۆماركردن به‌شداری له به‌رهه‌مهێنانی گۆرانییه‌كه كردووه.
عارف چۆپان سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی گۆرانییه‌كه گوتی: ئه‌و برین و مه‌رگه‌ساته‌ی له جه‌سته‌ی كوردانی ئه‌و هه‌ردوو به‌شه‌ی كوردستان كه‌وت ئه‌وه‌نده به ئازار بوو، زۆر پێی خه‌مبار بووین و ویستمان له رێگه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌وه به كه‌سوكارمان له‌وێ بڵێین ئێمه وه‌كو رۆح و دڵ و ناخ له‌یه‌كتری جیا نین و هه‌میشه هه‌ست به ناخۆشییه‌كانیان ده‌كه‌ین.
گوتیشی: بۆیه داوام له هه‌ڵبه‌ستوان عیسا بۆتانی كرد ئاماده‌كاری بۆ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری بكه‌ین وه‌كو هاوخه‌می بۆ ئازیزانمان له باكوور و رۆژئاوا و له‌و رێیه‌وه ده‌ربڕین له‌و كاره‌ساته وێرانكه‌ره‌یه بكه‌ین كه تووشی میلله‌ته‌كه‌مان هات و به هه‌زاران كه‌س له‌ژێر دار و په‌ردووی خانووه‌كانیان گیانیان سپارد و بریندار بوون.
لای خۆشییه‌وه عیسا بۆتانی هه‌ڵبه‌ستوان گوتی: هه‌رچه‌ند وشه‌كان ناتوانن ئه‌و ناخۆشی و برینه‌ی سه‌خته‌ی كورد راگرێت و تیماری بكا، به‌ڵام ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌ركێك ویستمان ئه‌وه بخه‌ینه ڕوو كه میلله‌تێك له‌سه‌ر گوێی زه‌وی هه‌یه كه خاوه‌نی خاك و نیشتمانێكه به‌درێژایی مێژوو نه‌یتوانیوه هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵكێشێت و به ئارامی بژیت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له به‌شێكی تێكسته‌كه باسی ساته‌وه‌ختی بوومه‌له‌رزه‌كه كراوه كه خه‌ڵكی كورد بیری بۆ ئه‌وه نه‌چووه كه رووداوێكی سروشتی وه‌كو ئه‌ردهه‌ژ بووبێت و وایزانیوه دیسان دوژمن و نه‌یاران شارهكانیانی بوردومان كردووه.
له‌رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه ده‌توانن بینه‌ری گۆرانییه‌كه‌ی عارف چۆپان بن:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.