رۆژنامه‌یه‌كی توركی له‌سه‌ر زاری چه‌ند پسپۆڕێكی زه‌ویناسی بڵاوی كرده‌وه كه پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مجاره بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له شاری ئیسته‌نبۆڵ ڕوو بدات، زه‌ره‌ر و زیانه‌كانیشی زۆر له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ی پارێزگای مه‌ڕش زیاتر بێت.
رۆژنامه‌ی (حوڕییه‌ت) بڵاوی كرده‌وه: زاناكان پێشبینیان كردووه له‌م نزیكانه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌گوڕی سه‌رووی 7 پله‌ی ڕێخته‌ر له ئیسته‌نبۆڵ ڕوو بدات، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش كاره‌ساتێك دروست ده‌كات كه له مێژووی توركیا وێنای نه‌بووبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: زاناكان هه‌روه‌ها پێشبینیان كردووه قه‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیان و قوربانییه‌كان زۆر له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ی پارێزگای مه‌ڕه‌ش زیاتر بن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی باڵه‌خانه‌كان له شاری ئیسته‌نبۆڵ زۆر زیاترن به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م شاره‌كانی تری توركیا.
رۆژنامه‌كه ئاشكراشی كرد كه ئێستا له شاری ئیسته‌نبۆڵ زیاتر له ملیۆنێك و 164 هه‌زار باڵه‌خانه هه‌یه له‌گه‌ڵ زیاتر له 4.5 ملیۆن شوقه كه زۆرینه‌یان به‌ر له ساڵی 2000 بنیاتنراون، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌سه‌رووی گوڕی 7 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕوو بدات ئه‌وا زیان به زیاتر له 211 هه‌زار باڵه‌خانه ده‌گه‌یه‌نێ.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ساڵی 1999ی ئیسته‌نبۆڵ تا ئێستا 70% باڵه‌خانه ڕووخاوه‌ن دووباره بنیاتنراونه‌ته‌وه، له‌و ڕێژه‌یه‌ش 30% باڵه‌خانه تازه دروستكراوه‌كان بۆ بوومه‌له‌رزه سه‌لامه‌ت و تۆكمه نین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری له‌ناكاو و ئافاتی توركیا به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوایین ئاماری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ی وڵاته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه كه بریتییه له گیانله‌ده‌ستدانی 38 هه‌زار و 44 كه‌س، له‌گه‌ڵ برینداربوونی 108 هه‌زار و 68 كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.