دەزگای بۆشایی ئاسمانی ناسای ئەمریکی ئامرێک بۆ تیمەکانی فریاگوزاری تورکیا دابین دەکات، بۆ ئەوەی شوێنی ئەو کەسانە بدۆزنەوە کە لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.
لە ڕاگەیەنراوێک دەزگای بۆشایی ئاسمانی ناسا ڕایگەیاند: ئامێری FINDER دابین دەکەین بۆ تیمەکانی فریاگوزاری لە تورکیا کە بەرهەمێکی تەکنەلۆژی ناسایە و دەتوانێت شوێنی ئەو کەسانە بدۆزێتەوە کە لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.
ڕاشیگەیاند: ئەو ئامێرە لە تاقیگەی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیاوە پەرەی پێدراوە و بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ویلایەتی یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ناسا لە 12ـی مانگەوە ڕەوانەی تورکیای کردووە.
لەدوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیا و سووریا، ناسا بۆ پاڵپشتیکردنی تیمەکانی فریاگوزاری لە هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردندا، داتا و وێنەکانی لە بۆشایی ئاسمانەوە هاوبەش کرد.
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 06ـی 02ـی 2023 بوومەلەرزەیەک لە تورکیا و سووریا بە گوڕی 7.8 پلەی ڕێختەر ڕووی دا و لە چەندان وڵاتی دیکە بە هەرێمی کوردستانیشەوە هەستی پێکرا، ئەمەش زیانێکی گیانی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.