Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 17:00

ئەردۆغان: بەهۆی بوومەلەرزەوە 35 هەزار و 418 كەس گیانیان لەدەستداوە

کوردستان TV
100%

رەجەب تەیب ئەردۆغان ،سەركۆماری توركیا، لەبارەی ئەو بوومەلەرزەیەی رۆژی شەشی شوبات لە وڵاتەكەی روویدا، رایگەیاند "بە كۆدەنگی تەواوی شارەزایانی جیهان، گەورەیی و قەبارەی وێرانكاریی بوومەلەرزەكە بە رووداوێكی سرووشتیی جیاواز هەڵدەسەنگێندرێت".
ئەردۆغان لە تەلاری سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاو (AFAD) كە لە دوای بوومەلەرزەكانی قەهرەمانمەڕەش وەكو ناوەندی بەڕێوەبردن بەكاردەهێندرێت، لە دوای كۆبوونەوەی كابینەی سەرۆكایەتی كۆمار گوتارێكی پێشكەش كرد.
سەركۆماری توركیا رایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەكانی قەهرەمانمەڕەشەوە 35 هەزار و 418 كەس گیانیان لەدەستداوە و 13 هەزار و 208 بریندار ئێستا لە نەخۆشخانەكاندا لە ژێر چارەسەردان و هەروەها گوتی: نزیكەی 250 هەزار كارمەندی حكوومی لەو ناوچانەی كە بوومەلەرزە تێیاندا روویداوە، لەسەر ئەركن. 
ئەردۆغان گوتیشی: لە كۆی زیاتر لە 19 هەزار باڵەخانەی رووخاو لە ناوچەی بوومەلەرزەكە كارەكان لە 15 هەزاری تەواو بووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوە كردەوە كە كارەكان تا دەركردنی دوایین هاووڵاتیی لەژێر داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەكاندا بەردەوام دەبێت و گوتی: پشكنین بۆ یەك ملیۆن و 850 هەزار خانوو و شوێنكار لە نزیكەی 369 هەزار باڵەخانە لەلایەن تیمەكانی وەزارەتی ژینگە، شارسازی و گۆڕانكاری ئاووهەواوە ئەنجامدراوە.
گوتیشی:  هەر خانوویەك یان هەر شوێنكارێك كە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە رووخاوە و بەكەڵكی نیشتەجێبوون نایات، سەرلەنوێ درووست دەكرێتەوە و رادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.