Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 16:44

ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا 35 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی وڵاته‌كه‌یان 35 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند له‌گه‌ڵ زیانگه‌یاندن به‌ 47 هه‌زار باڵه‌خانه‌ و خانوو.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ تا ئێستا بریتییه‌ له‌ 35 هه‌زار و 418 كه‌س.

ڕاشیگه‌یاند: به‌پێی دوایین ئاماره‌كان بوومه‌له‌رزه‌ زیانی گه‌یاندووه‌ به‌ 47 هه‌زار باڵه‌خانه‌ كه‌ له‌نێویاندا ده‌بێت 20 هه‌زاریان بڕوخێنرێن و له‌ناو ببرێن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ كۆی 19 هه‌زار باڵه‌خانه‌ی ڕووخاو تا ئێستا توانراوه‌ گه‌ڕان و پشكنین بۆ 15 هه‌زار باڵه‌خانه‌ بكرێت و برینداران و قوربانییان تێدا ده‌ربهێنرێت.

ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ری بۆ زیاتر له‌ 13 هه‌زار بریندار ده‌كرێت.

سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كانی كه‌هره‌مان و مه‌ڕه‌ش به‌هێزترین و خراپترین بوومه‌له‌رزه‌ بوونه‌ له‌ مێژووی هاوچه‌رخی توركیادا كه‌ زیانی ڕاسته‌وخۆی گه‌یاندووه‌ به‌ نزیكه‌ی 13.5 ملیۆن هاووڵاتی‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تا ئێستا 100 وڵات هاوكارییان گه‌یاندووه‌ و 84 تیمی ڕزگاركردن كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی 35 هه‌زار كه‌سه‌ له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و پشكنینه‌كان به‌شدار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.