Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 17:57

دوای بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌‌.. تا ئێستا زیاتر له‌ 2 هه‌زار بوومه‌له‌رزه‌ی تر له‌ توركیا ڕوویانداوه‌

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م وڵاتی توركیا دوایین ئاماری گیانله‌ده‌ستدانی بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ی بڵاو كرده‌وه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دوای بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 2 هه‌زار بوومه‌له‌رزه‌ی تر له‌و وڵاته‌ ڕوویانداوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و فریاگوزاری توركیا ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ بۆ 29 هه‌زار و 605 كه‌س به‌رز بووه‌وه‌، هه‌روه‌ها 147 هه‌زار و 934 كه‌سیش بێ ماڵ و حاڵ و ئاواره‌بوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و فریاگوزاری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دوای بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌، تا ئێستا 2 هه‌زار و 412 هه‌زار پاشبوومه‌له‌رزه‌ی تر له‌ ته‌واوی توركیا ڕوویانداوه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كان جیاواز بوونه‌ و تا 7 پله‌ی ڕیخته‌ریش هاتووه‌ كه‌ هه‌ندێكیان هاووڵاتییان هه‌ستیان پێ كردووه‌ و هه‌ندێكی تریشیان به‌هۆی كه‌می گوڕه‌كه‌ی هه‌ستی پێ نه‌كراوه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.