لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی كاری ڕزگاركردن لە توركیادا ڕووخانی پاشماوەی باڵەخانەیەك لەسەر ئەو تیمانەی كە كارەكانی گەڕان لە هاتای ئەنجامدەدەن، دەركەوتووە.
لە ڤیدیۆكە كۆمەڵێك پیاوی فریاگوزاری لە یەكێك لە باڵەخانە ڕووخاوەكاندا ئەركەكانیان ئەنجام دەدا، پێش ئەوەی بەشێكی زۆری بیناكە بەسەریاندا بڕوخێت.
هەوڵەكانی تیمەكانی گەڕان و فریاگوزاری هێشتا بەردەوامە لە شەشەمین ڕۆژی لەسەریەك لە كارەساتی بوومەلەرزەكەی بەرەبەیانی دووشەممەی ڕابردوو توركیا و سووریای گرتەوە.
ئاماری گیان لەدەستدان لە توركیا و سوریا 24 هەزار و 150 كەسی تێپەڕاندووە.
Hatay’da yıkılan binada arama-kurtarma çalışması yapan ekiplerin üzerine enkaz çöktü… pic.twitter.com/9OkA4Pnlmq
— Solcu Gazete (@solcugazete) February 11, 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.