به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری له‌ناكاو و ئافاتی توركیا ئاشكرای كرد كه ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر له وڵاته‌كه‌یان ڕوویداوه.
ئافات ئاماژه‌ی به‌وه دا كه چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه له پارێزگای هاتای بووه و گوڕه‌كه‌شی 4 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه و هاووڵاتییان هه‌ستیان پێ كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌می ڕابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 7.8 پله‌ی ڕێخته‌ر له ناوه‌ندی شاری مه‌ڕه‌ش و 10 پارێزگای توركیا و چه‌ند پارێزگایه‌كی باكوری سووریا ڕوویان دا و دوای ئه‌مه‌ش چه‌ندان پاشهبوومهلهرزهی تر له ناوچه‌كه ڕوویان دا.
بوومه‌له‌رزه‌كان بوونه هۆكاری دروستبوونی كاره‌ساتێكی گه‌وره و ڕووخانی هه‌زاران باڵه‌خانه و خانوو، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانیش تا ئێستا له هه‌ردوو وڵاتی توركیا و سووریا گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 21 هه‌زار كه‌س یه‌كلایی بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.