Erbil 31°C یەکشەممە 30 ئاب 11:15

لە نیپال بەهۆی لافاو 823 کەس بێسەروشوێن بوون

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتدارانی وڵاتی نیپال بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایانگەیاند، کە 823 کەس بێسەروشوێنن بەهۆی ئەو لافاوە وێرانکەرانەی ناوچە سنوورییەکانی نێوان نیپال و چینی گرتووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی فەرمی، تاوەکو ئێستا لانی کەم 165 کەس لەو ناوچەیە گیانیان لەدەستداوە. ئاماژە بەوەش کراوە کە لە نێو بێسەروشوێنبووەکاندا 393 گەشتیاری بیانی هەن کە لە کاتی لافاوەکەدا لەو ناوچە گەشتیارییانە بوون.

هاوکات، دەسەڵاتدارانی چین بڵاویان کردەوە کە لەسەر خاکی وڵاتەکەیان 558 کەسی دیکە بەهۆی هەمان شەپۆلی لافاوەوە بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا لەلایەن تیمەکانی فریاگوزارییەوە بەردەوامە.

ناوچە سنوورییەکانی نێوان نیپال و چین بەهۆی لافاو و ڕاکشانی زەوییەوە زیانی گەورەیان پێگەیشتووە و تیمە فریاگوزارەکان بە زەحمەت دەگەنە هەندێک لەو گوندانەی کە ڕێگەوبانەکانیان تێکچووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.