ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كاتژمێر 10:30 خوله‌كی به‌یانی، پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به خامه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی قوتابیانی قوتابخانه‌ی شه‌هید فاخیر مێرگه‌سۆری له گه‌له‌ریی میدیای به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری شێوه‌كاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندانی بواری شێوه‌كاری و قوتابیان و ئاره‌زوومه‌ندانی هونه‌ره كرایه‌وه.
له پێشانگاكه‌دا چه‌ندین تابلۆی ڕه‌نگین ده‌بینرێت، كه به سه‌لیقه‌ی جوانی قوتابیه به‌هره‌مه‌نده‌كانی ئه‌و قوتابخانه‌یه نه‌خشێندراون و بڕیاریشه ماوه‌ی ٢ ڕۆژ پێشانگاكه به‌رده‌وام بێت و ڕۆژانه‌ش له كاتژمێر 10ی به‌یانی تا 6ی ئێواره له پێشوازی میوانانی پێشانگاكه‌دا بن.
(نه‌ژاد كه‌وكه‌ز) وه‌ك شێوه‌كار و به‌شداربووێك له پێشانگا هاوبه‌شه‌كه‌ی قوتابیاندا ڕایگه‌یاند: پێشانگاكه‌مان چه‌ندین تابلۆی ناوازه له‌خۆوه ده‌گرێت، كه گوزراشت له سرووشتی جوانی كوردستان و به‌رخۆدانی پێشمه‌رگه و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ژیان له لادێكان ده‌كه‌ن و قوتابیه به‌هره‌مه‌نده‌كانی ئه‌و خوێندنگه‌یه هه‌وڵیانداوه به‌هره‌كانیان له تابلۆكانیاندا نیشانی ئاماده‌بووانی پێشانگاكه بده‌ن، هاوكات بیكه‌ن به پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری ساڵانه، كه ده‌توانرێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه توانا شاراوه‌كانی بواری شێوه‌كاری و گشت هونه‌ره‌كانی دیكه به بینه‌ران ئاشنا بكرێت..
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ پێشانگایه‌كی شێوه‌كاریی تایبه‌ت به قوتابیان له گه‌له‌ریی میدیا كرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.