Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 13:37

ئه‌مڕۆ خاتوو (كۆسره‌ت ئه‌حمه‌د بێكه‌س)ی شاعیر كۆرێكی شیعری سازده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 31/1/2023 خاتوو (كۆسره‌ت ئه‌حمه‌د بێكه‌س) شاعیر كۆڕێكی شیعری له‌ شاری هه‌ولێر ساز ده‌كات.
له‌ كۆڕه‌كه‌خاتوو كۆسره‌ت  ئه‌حمه‌د، چه‌ندین شیعرێكی خۆی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌ بووان ده‌كات.
كۆسره‌ت ئه‌حمه‌د بێكه‌س له‌ دایكبووی 1965/7/1 ھه‌ولێره‌ ،جگه‌ له‌ پیشه‌ی مامۆستایه‌تی ،له‌ دوای راپه‌ڕینه‌وه‌ ده‌ستی به‌ نووسین كردووه‌، له‌ چه‌ندین رۆژنامه‌ كاری كردووه‌ وه‌كو: . 
رۆژنامه‌ی برایه‌تی 1992 
رۆژنامه‌ی رزگاری 1994
ئه‌ندامی بۆردی ئه‌كادیمیای سیاسه‌ت و ھزری دیموكراسی یه‌
له‌بواری چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌ندامی كارایه‌
له‌ چه‌ندان رۆژنامه‌ و گۆڤار و تیڤه‌كان به‌رنامه‌و بابه‌تی ئه‌ده‌بی و سیاسی و ھزری ھه‌بووه‌ و بلاوكراوه‌ته‌وه‌
خاوه‌نی دوو كتێبی چاپكراوه‌:
١- له‌بیركردن .com ی ئه‌حلام موسته‌غانمی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ وه‌رگێڕاوه‌ بۆ كوردی ٢٠١٩
٢- دیوانی شیعری ( سه‌مای تابلۆیه‌كی سپی ) ٢٠١٩
شایانی باسه‌ كۆره‌كه‌ له‌ كاتژمێر 3:30 ئێواره‌ له‌ (ئایسكرێم كه‌له‌رس) ته‌نیشت كه‌ناڵی رووداو، به‌رێوه‌ ده‌چێت.
ئا- كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.