Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 22:54

ژمارەی ئەو كەسانەی لە رووداوی تێكشكانی كرێنەكە گیانیان لەدەستدا گەیشتە شەش كەس

کوردستان TV
100%

یاڤوز سەلیم كۆشگەر، پارێزگاری ئیزمیر، ئاماژەی بەوە كرد تەرمی دوو كەسی دیكەیان دۆزیوەتەوە كە بەهۆی رووداوی تێكشكانی كرێنێك لە قەزای بۆرنۆڤای پارێزگاكە گیانیان لەدەستدابوو.
كۆشگەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "لە ئێستادا تەرمی دوو هاووڵاتیی دیكەمان لە ژێر داروپەردوی كرێنە تێكشكاوەكە دەرهێناوە، بەوەیش تێكڕای ژمارەی ئەو كەسانەی لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە شەش كەس. 
دوێنێ كەتژمێر 17:35 خولەك، لە شەقامی كامیل تونجا، كرێنێك كە لە دروستكردنی بینایەكی 32 نهۆمیدا كاری دەكرد، لە ئاستی 19مینی نهۆمی بیناكەدا تێكشكا و كەوتەخوارەوە، دوو لە كارپێكەرانی كرێنەكە لە شوێنی رووداوەكە گیانی لەدەستدا. پارچەكانی كرینەكە كەوتنە سەر ئەو كابینەی كە كرێكارەكان تێیدا دەمانەوە.
پارێزگاری ئیزمیر، یاڤوز سەلیم كۆشگەر لە لێدوانێكدا سەبارەت بە رووداوەكە باسی لەوە كرد كە لەو رووداوەدا چوار هاووڵاتیی گیانیان لەدەستداوە و دوو كەسی دیكەش بێ سەروشوێن بوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.