دوێنێ له شاری هه‌ڵه‌بجه له یادی رۆژی جیهانی سینه‌ما،بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە دوو فیلمی دۆکیۆمێنتەری (پەی...کەر. و زێڕی شین یا وشکەساڵی)نمایشکرد.
هه‌ردوو فیلمه‌كه ،لە ئامادەو دەرهێنانی (سەلاحە ڕەش) بەئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لەهونەردۆستانی شاری هەڵەبجە، نمایش كران.
ڕێوره‌سمه‌كه، ساتێک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدان بەڕێوەبەرگشتی ڕۆشنبیری هەڵەبجە بەوتارێک یادەکەی بەرزڕاگرت و پاشان هونەرمەندو شاعیر(سەلاحە ڕەش) کورتەیەک لەمێژووی سینەمای بۆ ئامادەبووان باسکرد، ئه‌نجا مامۆستای نوسەر (ئەیوب ڕۆستەم ) دەستخۆشی لەکاک سەلاح کرد‌و بەکورتی باسی لە هه‌ردوو فیلمه‌كه کرد.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.