له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی (مژار)، مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی توانی گرێی كێشه‌كانی عێراق بكاته‌وه و حكوومه‌تی نوێی پێك بهێنرێت، له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ماف و ئه‌ركی حكوومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی هه‌مووی نووسرا و وه‌كو ده‌ستپێك نووسرایه‌وه و بوو به به‌رنامه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته و په‌رله‌مانی عێراقیش په‌سه‌ندی كرد.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و به‌رنامه‌یه ته‌واوی مافه ده‌ستوورییه‌كانی كوردی له‌خۆ گرتووه، ئه‌م حكوومه‌ته ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سه‌ركه‌وتوو بێت، پێویسته به‌رنامه‌كه‌ی خۆی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پرسی نه‌ناردنی 400 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێم، ته‌نها گرفتێكی هونه‌رییه و به‌منزیكانه چاره‌سه‌ریش ده‌بێت و شاندی سیاسی و ته‌كتیكی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی پرسه‌كان.
گوتیشی: ڕاستییه‌كه‌ی ئێمه وه‌ك كورد كێشه‌مان زۆرن له‌گه‌ڵ به‌غدا، پێویستیشه یه‌ك ده‌نگ بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین مافه‌كانی كورد مسۆگه‌ر بكه‌ین، به پێچه‌وانه‌شه‌وه په‌رته‌وازه‌یی راوبۆچوونی كورد و هه‌موو هه‌وڵه‌كان لاواز ده‌كات.
له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 14ی ده‌ستووری عێراق، مه‌حما خه‌لیل گوتی: سه‌باره‌ت به مادده‌ی 140 پێویسته به‌زووترین كات كارا بكرێته‌وه، چونكه جێبه‌جێكردنی ئه‌م مادده‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی خه‌ڵكی عێراقه.
هه‌ر له به‌رنامه‌ی (مژار)، د. مه‌دحه‌ت سلێمان شرۆڤه‌كاری سیاسی كه مێوانێكی تری به‌رنامه‌كه بوو، سه‌باره‌ت به هه‌مان پرس ڕوونی كرده‌وه: ئێمه وه‌ك كورد زیاتر كردار و كرده‌وه‌مان له حكوومه‌تی عێراق ده‌وێت، ناكرێت بابهتهكان ته‌نها قسه بن به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه پێشتر داویانه.
زیاتر گوتی: پێویسته حكوومه‌تی عێراق پێش هه‌موو شتێك و به‌په‌له رێككه‌وتنی شه‌نگال جێبه‌جێ بكات، دوای ئه‌ویش پرسه‌كانی تر یه‌كلایی بكاته‌وه.
گوتیشی: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق ڕه‌شبین نیم، به‌ڵام ڕۆژانه ده‌بینین كه زۆر ڕای دژ به هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌بن، به‌تایبه‌تیش كه ئێستا به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان دژی ناردنی مافه داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن.
د. مه‌دحه‌ت سلێمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێویسته كورد به‌رگریكاری به‌هێزی هه‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م ئه‌ركه‌ش ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه وه‌ك پارێزه‌رێك به‌رگری له هه‌ر داوا و سكاڵایه‌كی په‌رله‌مانتارانی كوردستان بكات كاتێك پێشێلی هه‌ر مافێكی ده‌ستووری ده‌كرێت ده‌رهه‌ق به كورد و به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.