Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:22

ئەمریكا هەموو ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەكانی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستپێدەكاتەوە

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریكاوە ڕایگەیاندووە كە وەزارەتی بەرگری ئامادەكاری دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی هەموو ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەكانی لەگەڵ هاوبەشە كوردەكانی لە باكوری سوریا"، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات.
ڕۆژنامە ئەمریكییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرپرسان پێشبینی دەكەن ئەو هەنگاوەی پنتاگۆن پەیوەندییەكانیان لەگەڵ توركیا تێكبدات، كە كوردەكانی سوریا بە هۆكاری هێرشە خوێناوییەكەی مانگی ڕابردوو لە ئەستەنبوڵ دەزانن.
ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" ڕایگەیاندووە كە "3 بەرپرسی حكومەت، كە ئامادە نەبوون ناسنامەكانیان ئاشكرا بكەن، پێیان وایە ئەنقەرە بە ناردنی هێزی زەمینی بۆ باكووری سوریا وەڵامی بڕیارەكەی واشنتۆن دەداتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.