Erbil 12°C دووشەممە 28 تشرینی یەکەم 23:23

دوای ماڵئاواییان له‌ مۆندیال هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا ده‌وحه‌ی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی

کوردستان TV
100%

دوای ده‌رچوونی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر، شاندی هه‌ڵبژارده‌كه‌ ده‌وحه‌ی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی.
 له‌ گه‌ڕی سێیه‌م و كۆتایی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی جیهان، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا یه‌كسان بوو، به‌م ئه‌نجامه‌ش به‌لجیكا پله‌ی سێیه‌می له‌ ڕیزبه‌ندی گڕوپی شه‌شه‌م به‌ركه‌وت و به‌ جیاوازی خاڵێك له‌ دوای كڕواتیای دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه‌ هات و نه‌یتوانی بگاته‌ قۆناغی شازده‌، بیست وچوار كاتژمێر دوای یاریه‌كه‌ شاندی به‌لجیكا قه‌ته‌ری جێهێشت، هه‌ر به‌ هه‌مان هۆكار ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی ده‌ستی له‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌ كێشایه‌وه‌، جێگای باسه‌ له‌ مۆندیالی پێشوو به‌لجیكا پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنابوو.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.