ئەمڕۆ چوارشەم 30ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتسومۆتۆ فوتۆشی باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حكوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ژاپۆن.
باڵیۆزی ژاپۆن کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکی و پڕۆژەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو، بەتایبەتی لە بواری ئاو و ئاوەڕۆ کارەبا و ماستەرپلانی شارەکان و هاوکاری مرۆیی بۆ پەنابەر و ئاوارەکان.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە باشترکردنی دۆخی پەروەردە و خوێندن و قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان و سوود وەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونی سەرکەوتووی ژاپۆن لەم بوارەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.