ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌شێوه‌ی سه‌ره‌تایی بڕیاری دا پێدانی ڤیزای شینگن بۆ ئه‌و هاووڵاتییه ڕووسیانه قه‌ده‌غه بكات كه پێشتر له ناوچه‌كانی ئۆكرانیا ده‌ژیان و ئێستاش به‌شێكن له وڵاتی ڕووسیا.
ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئه‌و كه‌سانه وه‌رناگیرێن كه پێشتر له‌نێو خاكی ئۆكراینا بوون و دوای داگیركردنی له‌لایه‌ن ڕووسیاوه ئێستا به‌شێكن له ڕووسیا، بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤیزای شینگن و په‌ڕینه‌وه بۆ سنووری وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ڵگرانی پاسپۆرته ڕووسییه نوێیه‌كان كه له‌و ناوچانه پێیاندراوه باوه‌ڕپێكراو نین و له هیچ وڵاتێكی سنووری یه‌كێتی ئه‌وروپا قبووڵ ناكرێن.
بڕیاره‌كه تا ئێستا له قۆناغی سه‌رتاییه و پێشبینی ده‌كرێ له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به فه‌رمی بكرێنه فه‌رمان و له هه‌موو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا جێبه‌جێ بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.