Erbil 16°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 21:41

كه‌شناسی: كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كان هه‌وراوی ده‌بێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی سه‌رجه‌م شاره‌كان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئاسمان له‌ هه‌ردوو ڕۆژه‌كه‌دا هه‌وراوی ده‌بێت.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له تۆماره‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌ی باش به‌ره‌و باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 9-10 كم ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌ی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی.

ئاماژه‌شی دا: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 9-10 كم ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 25 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 22 پلەى سیلیزى

دهۆک: 24 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 27 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 24 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 25 پلەى سیلیزى

سۆران: 22 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 30 پلەى سیلیزى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.