Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:09

له‌باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا لۆس ئەنجلوس كلیبەرز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ساكرامنتۆ كینگز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لەخولی باسكەی پیشگەرانی ئەمەریكا ناسراو بەئێن بی ئەی، لەیاریەكی بەشی رۆژئاوا، تیپی باسكەی ساكرامنتۆ كینگز لەهۆلی داخراوی خۆی بەئەنجامی سەدو نۆ خاڵ بەرامبەر بەسەدو یازدە خاڵ بەتیپی باسكەی لۆس ئەنجلوس كلیبەرز دۆرا.
 لەنیوەی یەكەمی یاریەكە ئاستی هەردوولا هاوسەنگ بوو، دواجار لەم نیوەیە میواندار توانی بەجیاوازی سێ خاڵ و بەئەنجامی چل و پێنج خاڵ بەرامبەر بەچلو دوو خاڵ لەپێشەوەبوو، لەنیوەی دووەمی یاریەكە و بەتایبەت لەماوەی سێیەم یاریزانانی لۆس ئەنجلوس كلیبەرز نمایشێكی بەهێزیان پێشكەشكردو توانیان یاریەكە بەجیاوازی دوو خاڵ بۆ بەرژەوەندی خۆیان تەواو بكەن، سەدو یازدە خاڵ بەرامبەر بەسەدو نۆ خاڵ.  


         

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.