Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:46

ئاگر لە باڵەخانەیەكی 24 نهۆمی لە ئیستانبوڵ كەوتەوە

کوردستان TV
100%

هۆكارێكی نەزاندراو، ئاگر لە باڵەخانەیەكی 24 نهۆمی لە كۆڵانی روزگار لە گەڕەكی فیكیرتەپە لە كادیكۆی كەوتەوە.
ئاگرەكە كە لە نهۆمەكانی خوارەوەی باڵەخانەكەدا كەوتەوە، دوای ماوەیەكی كەم لە رێگای رووپۆشی دەرەوەی باڵەخانەكەوە گەیشتە بەرزترین نهۆم.
دوای ئاگاداركردنەوەیان، تیمەكانی تەندروستی و پۆلیس و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە كادیكۆی و ناوچەكانی دیكەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە.
دوای گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە ناوچەكە، تەزووی كارەبای باڵەخانەكە پچڕێندرا و ژمارەیەك لە باڵەخانەكانی دەوروبەور چۆڵ كران.
لە ئەنجامی هەوڵی چڕوپڕی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە، تواندرا ئاگرەكە دابمركێندرێتەوە و كارەكانی ساردكردنەوە لە باڵەخانەكەدا بەردەوامن. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.