کۆڵین سمیس بەڕێوەبەری جێبه‌جێكاری مۆندیالی دووهه‌زارو بیست و دووی قه‌ته‌ر له یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا دووپاتیكرده‌وه دوایین یاریگاکانی جامی جیهان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکرێتەوە.
سمیس ئاشكراشیكرد كه هەموومان لە قۆناغەکانی کۆتایی ئامادەکاریهكانی جامی جیهانن، بۆیه به‌و په‌ڕی پەرۆشی و گوڕوتینه‌وه لە ده‌وحە پێشوازی لە جیهان ده‌کەن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا کۆلین سمیس گوتی، هه‌موو چوار ساڵ جارێك ئه‌م ئاهه‌نگه به‌رێوه‌ده‌چێت و یاریگاكان به كوالیتیه‌كی باش ئاماده‌كراون و هه‌موو ئاسانكاریه‌ك كراوه بۆ یارمه‌تیدانی تیپه‌كان.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی فیفا دووپاتیكرده‌وه كه ئەزموونێکی ناوازەیە لە قەتەر پاڵەوانێتییەكی به‌م چه‌شنه گه‌وره‌یه‌ی تیایدا بەڕێوەدەچێت، سمیس گوتیشی، لە کاتی به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كانی جامی وڵاتانی عەرەبی شه‌ش یاریگا تاقیكراوه‌ته‌وه، بۆ جامی جیهانیش ته‌واوی یاریگاكان ئاماده‌ده‌بن كه هه‌شت یاریگان و هەموو یاریگاکان نوێ و مۆدێرنن و هاندەران چێژ لە کاتێکی نایاب وەردەگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.