Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:56

یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان یارییه‌كانی خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان  له‌سه‌ر ئاستی كوڕان ده‌ستپێده‌كات.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 6 ى 10 ى 2022، له‌شاری هه‌ولێر به‌ به‌شداری حه‌وت یانه‌ یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه‌  ده‌ستپێده‌كات و تا ڕۆژی 18 ى 11 ى 2022، به‌رده‌وام ده‌بێت.
 خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان به‌شێوازی خول به‌یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌ده‌چێت، 21 یاری له‌خوله‌كه‌دا له‌ماوه‌ی رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی و شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ و هه‌فته‌كانی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت،  خوله‌كه‌ش له‌ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا دێته‌ ئه‌نجامدان، له‌هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه‌ده‌چێت و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كات.
یانه‌ به‌شداربووه‌كانیش بریتین له‌:
قه‌ڵا، هێرش ، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلافی نوێ. 
خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌میش به‌م شێوه‌یه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت: 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.