Erbil 34°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 17:23

شانەی راگەیاندنی ئەمنی: كەسانێك لەنێو خۆپیشاندەرانەوە بە مۆڵۆتۆف و تاپڕ هێرش دەكەنە سەر هێزەكانمان

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، كەسانێك خۆیان خزاندووەتەوە نێو خۆپیشاندەرانەوە و بە مۆڵۆتۆف و تاپڕ هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنییەكان.
لە سێیەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەمی 2019دا، تشرینییەكان لە چەند ناوچەیەكی بەغدا گردبوونەوە و دەستیان بە خۆپیشاندان كرد.
دوای ئەوەی خۆپیشاندەران بە ئاراستەی ناوچەی سەوز بەڕێكەوتن و بەرەو پری كۆماری پێشڕەوی دەكەن، رووبەڕووبوونەوە لەنێو خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان روویدا.
لەمبارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە كراوە كە هێزە ئەمنییەكان بە ئاستێكی بەرزی پیشییانەوە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دەكەن.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە هێزە ئەمنییەكان ئەوەیان بەدی كردووە كە كەسانێك خۆیان خزاندووەتە نێو خۆپیشاندەرانەوە و مۆڵۆتۆف و تاپڕیان بەكارهێناوە و هێرشیان كردووەتە سەر هێزە ئەمنییەكان كە لە ئەركدان، ئەمەش پێشێلكردنی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەیە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق داوای لە رێكخەرانی خۆپیشاندانەكان كردووە كە دەستبەجێ ئەو كەسانەی كە دزەیان كردووەتە ناویانەوە رادەستی هێزە ئەمنییەكان بكەن و ئارامی خۆپیشاندانەكە بپارێزن و رێگریی لە خراپ بەكارهێنانی بكەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.