به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای میسان ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌ستگیركردنی پێنج هاووڵاتی ئه‌فغانی ڕاگه‌یاند كه به‌شێوه‌ی نایاسایی هاتبوونه نێو خاكی عێراقه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌م پۆلیسی بازگه‌كانی پارێزگاكه‌مان پێنج بیانییان ده‌ستگیركرد كه دواتر ده‌ركه‌وت هاووڵاتی ئه‌فغانین و به‌بێ پاسپۆرت و به‌شێوه‌ی نایاسایی هاتبوونه نێو خاكی عێراقه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر پێنج ده‌ستگیركراوه ئه‌فغانییه‌كه ڕه‌وانه‌ی شوێنی تایبه‌تمه‌ند كران بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی میسان داواشی له هاووڵاتییان كرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داڵده‌ی ئه‌و كه‌سه بیانییانه نه‌ده‌ن كه به‌شێوه‌ی نایاسایی هاتوونه‌ته نێو خاكی عێراق و بگره له هه‌ر شوێنێك بابه‌تی هاوشێوه‌یان بینی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئاگاداری شوێنی لایه‌نی په‌یوه‌ندار بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.