ڕاوێژکارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای خانەنشینیی هێزەکانی ناوخۆ تەواو بووە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بۆ ئەوەی ئەوانیش ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی بکەن بۆ پەسەندکردنی.
د. سامی جەلال، ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: ئێمە وەکو وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیاسای خانەنشینیی هێزەکانی ناوخۆمان تەواو کردووە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش کراوە بۆ ئەوەی ئەوانیش کە تەواویان کرد ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی بکەن و خوێندنەوەی بۆ بکرێت و دواتریش پەسەند بکرێت.
ئەو ڕاوێژکارەی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش دا کە پڕۆژەیاسای خانەنشینیی هێزەکانی ناوخۆ بە جۆرێک ئامادە کراوە کە لە بەرژەوەندیی خانەنشینانی هێزەکانی ناوخۆدایە و دۆخیان بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە باشتر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.