Erbil 34°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 16:25

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌دات

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كرده‌وه‌ و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ڤیدیۆی ڕووداوه‌كه‌ هی هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئەمڕۆ دووشه‌م لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تیایدا دەردەکەوێت کارمەندێکی هاتووچۆ دەستدرێژی دەکاتە سەر هاووڵاتییەک، بۆیە بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر بڕیاری بەدواداچوونی بۆ ئەو ڕووداوە دەرکرد، لە لێکۆلینەوەكان دەرکەوت کە ڕووداوه‌کە هەفتەیەک بەر لە ئێستا بووە.

ده‌شڵێت: ڕووداوه‌كه‌ له ‌كاتێكدا بووه‌ كه‌ کارمەندەکە لە ئەرک بووە و هاووڵاتییەکە جنێوی پێداوە و هێرشی کردۆتە سەری، چونکە ماتۆرسکیلی لێ سەندراوە، کارمەندەکەش وەک کاردانەوەیەک لە هاوولاتییەکەی داوە.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: لەبەرئەوەی ڕێنمایی ئێمە بۆ هەموو کارمەند و ئەفسەرانمان ئەوە بووە کە دان بەخۆیاندا بگرن تەنانەت ئەگەر هێرشیشیان کرایەسەر، چونکە ئەرکی ئێمە پاراستنی هاووڵاتییانە لە هەموو حاڵەتەکان، ئەو کارمەندەش ئەو ڕێنماییەی پێ جێبەجێ نەکراوە، بۆیە لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەر کارمەندەکە بەند کرا لەگەڵ چەند سزایەکی تری سەربازی و لە شوێنەکەی خۆشی گواسترایەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێمە لێرەوە دڵنیایی هاووڵاتییان دەکەینەوە کەوا ئێمە لە خزمەتی ئەوانداین و بە هیچ شێوەیەک و لەژێر هیچ بیانۆیەک ڕێگا بە کەس نادەین دەستدرێژییان بکاتە سەر، داوای لێبوردنیش لەو هاووڵاتییە دەکەن ئەگەر بێڕێزیشی بەرامبەر بە کارمەندی ئێمە کردبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.