Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 06:38

نێچیرڤان بارزانی : خوالێخۆشبوو عومەر میرانی نموونەی كادیرێكی دڵسۆز و مرۆڤێكی پاك و خزمەتكار بوو

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ كۆچی دواییی تێكۆشەر و كادیری دیار و پێشمەرگەی كۆن خوالێخۆشبوو عومەر میرانی رایگەیاند: نموونەی كادیرێكی دڵسۆز و مرۆڤێكی پاك و خزمەتكار بوو، لە سەرەتای تەمەنی گەنجییەوە بووەتە پێشمەرگە و هەموو ژیانی خۆی بە خەبات و پێشمەرگایەتی و خزمەت لەپێناو گەل و وڵاتەكەیدا بەسەر برد.
پرسەنامەیەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە
بۆ كۆچی دواییی تێكۆشەر و كادیری دیار و پێشمەرگەی كۆن خوالێخۆشبوو عومەر میرانی، نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنقەرە، سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بەڕێز فازل میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی و خانەوادە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم. لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
خوالێخۆشبوو عومەر میرانی نموونەی كادیرێكی دڵسۆز و مرۆڤێكی پاك و خزمەتكار بوو، لە سەرەتای تەمەنی گەنجییەوە بووەتە پێشمەرگە و هەموو ژیانی خۆی بە خەبات و پێشمەرگایەتی و خزمەت لەپێناو گەل و وڵاتەكەیدا بەسەر برد. گیانی شاد و یادی بەخێر.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2022/9/8

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.