Erbil 19°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 00:31

زانیاری لەسەر ئاگرکەوتنەوەکەی هۆتێلێکی شاری هەولێر دەدرێت

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا، ئاگر لە هۆتێلێکی شاری هەولێر کەوتەوە و زەرەر و زیانەکانی ڕووداوەکە ئاشکرا دەکرێت.

هۆتێل پلازا لە هەولێر ئەمشەو یەکشەممە 04ـی 09ـی 2022 گڕی گرت و تاوەکو ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی (کوردستان تیڤی)، بەهۆی ڕووداوەکە تاوەکو ئێستا 4 کەس بریندارن و 8 کەسی دیکەش لە هۆتێلەکە گیریان خواردووە.

هاوکات ئێستا هێزەکانی بەرگری شارستانی لە شوێنی ڕووداوەکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی لەناو هۆتێلەکە گریان خواردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.