له ده‌ست پێكی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی رایۆ ڤالیكانۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه به‌ده‌ست هێناو به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئیسپانیۆلی میوانداری برده‌وه .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای پاوه‌ر هه‌شت به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی شازده فلۆریان لۆگۆن یاریزانی رایۆ به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ، له خوله‌كی سی سێرجی گۆمێزی ئیسپانیۆل كارتی سووری به‌روودا به‌رزكرایه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه هه‌ردوو یانه به ده یاریزان یاریه‌كه‌یان ته‌واو كرد، پێنج خولهك به‌ر له ته‌واو بوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م ئیسحاق یالازۆن گۆلی یه‌كه‌می رایۆڤالیكانۆی تۆمار كرد‌و میوانه‌كانی له گێمی یه‌كه‌م به‌م گۆله پێشخست.
له گێمی دووم و له خوله‌كی په‌نجاو نۆ باتی سیس گۆلی دووه‌می بۆ میوانه‌كان زیاد كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و رایۆ ڤالیكانۆ دوای یه‌كسان بوونی له‌یاری یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو به چوار خال و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانی وه‌رگرت ، ئیسپانیۆلیش دوای یه‌كسان بوونێك تووشی یه‌كه‌م دۆراندن هات و به یه‌ك خال له پله‌ی چوارده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.