وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌فغانستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ڕاگه‌یاند كه ده‌یویست له بزووتنه‌وه‌كه جیا ببێته‌وه و به‌ره‌و ئێران ڕابكات.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ته‌رمی مه‌هدی موجاهیدیان له هه‌رێمی هیرات له باكوری ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان له‌سه‌ر سنووری ئێران دۆزیوه‌ته‌وه.
مه‌هدی موجاهید سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بوو و له كه‌مینه‌ی ههزازییه و شیعه مه‌زهه‌به، ده‌ویست له بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان جیا ببێته‌وه و به‌ره‌و ئێران ڕابكات.
پێشتر كورته ڤیدیۆیه‌كی مه‌هدی موجاهید له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ببووه‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌كداری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه ده‌ستگیركراوه، بۆیه پێده‌چێ هه‌ر ئه‌و كات به ده‌ستی ئه‌و چه‌كدارانه كوژرابێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌فغانستان ڕه‌تی كرده‌وه مه‌هدی موجاهید به زیندوویی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه ده‌ستگیركرابێت و دواتریش كوژرابێت.
جێی باسه كه‌مینه‌ی هه‌زازی كه له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شیعه‌ن له ئه‌فغانستان ماوه‌یه‌كی زۆره له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌كرێنه ئامانج و ده‌كوژرێن، ئێستاش ئامانجی سه‌ره‌كی چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.